بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دەزگەی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا رایگەیاند: سێ شەممە ١٥ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ دوو فەرماندەری پلەبەرزی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا بەناوەکانی "جەمیل" و "دەمهات"لە ناوچەیەکی گەشتیاری لە چیای ئەزمەڕی پارێزگای سلێمانی و لەنێو شارومەندانی مەدەنیدا بەشێوەیەکید دڕندانە پەلاماریان کرایەسەر.
لەو ڕاگەیێندراوەدا ئاماژەش کراوە بەوەی دوو فەرماندەکەی پەکەکە بێ ئاگاداریی دەزگە حکومەتییەکانی هەرێمی کوردستان هاتوونەتە ناوچەکەو پاش لێکۆڵینەوەی تۆکمەو تەواو و بەدەست هێنانی سەنەدی پێویست لەشوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت کە ئەو دوو کەسە لە کادێری باڵای پەکەکە بوون و بێ ئاگاداریی دەم و دەزگە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتوونەتە ناوچەو لەلایەن فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ترکیاو لەنێو خەڵکی ئاسایی و سیڤیلدا کراونەتە ئامانج. ئەو کردە، جۆرێک پێشێلکرانی یاساوڕێساکان و ڕووداوە مەترسیدارەکانەو قەت لە چوارچێوەی ئاسایشی هاوبەش و پێکەوەژیاندا ناگونجێ.
دەزگەی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەدرێژەی ڕاگەیێندراوەکەیدا، وێڕای شەرمەزارکردنی پێشێلکرانی سەروەریی ئێراق و هەرێمی کوردستان، داوای کردووە، خاکی هەرێمی کوردستان نەکرێ بە شوێنێک بۆ هێرش کردنەسەر وڵاتانی دراوسێ.
........
340